-
کوردستان (بە کوردیی باکووری: Kurdistan، /ˌkʊɾdɪˈstɑːn/ ( گوێگرتن)، بە واتای خاکی کوردان) ھەرێمێکی جوگرافی لە ڕۆژھەڵاتی ناوینە کە زۆربەی دانیشتووانی لە خەڵکی کورد پێکدێن. کوردستان لە ئێستادا لە چوار پارچەی باکوور (ڕۆژھەڵات و باشووری تورکیا)، باشوور (باکووری عێراق)، ڕۆژھەڵات (ڕۆژاوای ئێران) و ڕۆژاوا (باکووری سووریا) پێکھاتووە. لە مێژوودا کوردستانی سوور (لە یەکێتیی سۆڤیەت) وەکوو بەشێک لە کوردستان ھەژمار کراوە. دیارکردنی سنوورەکانی کوردستان یەکێکە لە دۆزە پڕ تەنگ و چەڵەمەکان، چونکە ئەو وڵاتانەی لە خاکی کوردستاندا باڵادەستن وەکوو یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی دان بەبوونی کوردستان نانێن، بەڵکوو زیاتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی دەبەن. لە ڕوانگەی ڕامیارییەوە، ھەرێمی کوردستان لە باشووری کوردستان و…
-
گشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧) ڕێفراندۆمێک بوو لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە باشووری کوردستان کرا. سەرەتای دروستبوونی دەنگۆی ئەنجامدانی ڕێفراندۆم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤ کاتێک ناکۆکی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دروست بوو و لەلایەکی دیکەیشەوە شەڕی داعش لە عێراق دەستی پێکرد. دیاریکردنی ڕۆژی ڕێفراندۆم دەگەڕێتەوە بۆ ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە کۆبوونەوەیەکدا کە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشوی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی باشووری کوردستان لەوانە پارتی، یەکێتی، یەکگرتووی ئیسلامی، بزووتنەوەی ئیسلامی، سۆسیالیست، شیوعی کوردستانی، زەحمەتکێشان و بەرەی تورکمانی و کەمایەتییەکان کۆبوونەوە و بڕیاریان لە ئەنجامدانی ڕێفراندۆمەکە دا و ڕۆژی کردنیشی دیاری کرا بەپێی ڕاپۆرتێکی فرانس ٢٤، سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان، دۆناڵد ترامپ بڕیاری دەرکرد کە داوا لە مەسعوود بارزانی بکات کە گشتپرسییەکە دوابخات، بەڵام ئەو ئەم داواکارییەی ڕەت…
